ئاب 11, 2021 22:37 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووری بە بەشداریی سەرۆکانی ھەر سێ ھێزەکە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووری بە بەشداریی سەرۆکانی ھەر سێ ھێزەکە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووری ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداریی سەرۆکانی ھەر سێ ھێزەکەو بە سەرۆکایەتی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بەرپاکرا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم کۆبوونەوەیەدا جەختی کرد لە سەر دابین کرانی دەستبەجێ و بەڕادەی پێویستی کەل و پەل و پێداویستییە ینەماییەکان و  پاشکەوتە ستراتژییەکانی وڵات و وتیشی: وا ھەڵدەگرێ کەل و پەلی بنەمایی و پێویستی خەڵک بەڕادەی پێویست و دەستبەجێ دابین  و پاشەکەوتەکانی وڵات لەم بارەیەوە تۆکمەوتەواو بکرێت.

«ڕەییسی» پێی داگرت لە سەر وردبینی لە ھەڵسەنگاندن و ڕێگاکانی دابین کردنی سەرچاوە دراڤی و ڕیاڵییەکانی ئامادە کردنی کەل و پەلە بنەمایی و سەرەتاییەکانی خەڵک.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووری ھەروەھا بانکی ناوەندی ڕاپۆرتێکی لە بارەی پێداویستییە دراڤییەکان و ڕادەی کەل و پەلە بنەماییە پێویستەکانی وڵات ئاراستە کرد.

سەرپەیڤ