ئاب 12, 2021 09:15 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران: کردەوەی بە دوور لە ئەدەب و ئاکاری باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا پێ و شوێن بگیردرێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران داوای لە وەزارەتی کاروباری دەڕەوە کرد کە کردەوەی بە دوور لە ئەدەب و ئاکاری باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا لە تاران پێ و شوێن بگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: کردەوەی بە دوور لە ئەدەبی دیپلۆماسی و نەگونجاوی باڵوێزانی ھەردووک وڵاتی ڕووسیاو بریتانیا لە تاران دەبێ خێرا لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

«قاڵیباف» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وێنەگرتنی دوو قۆڵیی باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا بۆ وەبیرھێنانەوەی کۆنفرانسی کۆڵۆنیالیستیی ساڵی ١٣٣٢ی تاران ، لە پەڕەی توییتێرەکەیدا نووسی: ھەردوک باڵوێزەکە دەبێ خێراو بەشێوەی فەرمی داوای لێبوردن بکەن، ئەگینا دەربڕینی کاردانەوەی لێبڕاوانەی دیپلۆملسیانە پێویستە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو کارەی باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا لە تاران لە بەر بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە سوکایەتی کارانەیە بە توندی ڕەخنەی گرت .

جێگای ئاماژەیە،«سایمۆن شرکلیف» باڵوێزی تازەی بریتانیا لە تاران سەردانی باڵوێزخانەی ڕوسیا لە تارانی کردووەو ھەر لەو شوێنەدا کە «فرانکلین ڕۆزڤێڵت» سەرۆک کۆماری ئەمریکا، «ڤینێستۆن چرچیڵ» سەرۆک وەزیرانی بریتانیاو «ژۆزێف ستالین» ڕێبەری یەکێتیی سۆڤیەت لە سەردەمی شەڕی دووھەمی جیھانی کۆنفرانسی تارانیان بە بێ ئاگادار کردنەوەی ئێران بەڕێوە بردبوو، لەگەڵ باڵوێزی ئێستای ڕووسیا لە تاران وێنەیەکی یادگاریی کێشاوە.

سەرپەیڤ