ئاب 14, 2021 21:57 Asia/Tehran
  • کرانەوەی یەکەم مەکۆی واوەپسپۆڕیی پریشکیی ناڤۆکیی منداڵان لە ئێران

یەکەم مەکۆی واوەپسپۆڕیی پریشکیی ناڤۆکیی منداڵان لە ئێران، بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران، یەکەم مەکۆی واوەپسپۆڕیی پریشکیی ناڤۆکیی منداڵان بە ئامادە بوونی «عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، بەرپرسانی نەخۆشخانەی ناوەندی پزیشکیی منداڵان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی، ڕۆزی شەممە کرایەوە.

«عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە ئاھەنگەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەو منداڵانەی کە لە ڕووی نەخۆشییەوە بەرەوڕووی دۆخێکی نالەبارن، وتی: ئەمڕۆو بە کرانەوەی بەشی پزیشکیی ناڤۆکیی منداڵان بە مەبەستی ڕاگەییشتن و دابین کردنی پێداویستیی ئەو منداڵانەی کە ھەل و مەرجێکی دژوار تێپەڕ دەکەن، ھەڵگیرانی ھەنگاوێکی بڵیند و گرینگ بە چاو دەبینین و پێویستە لەم ئاراستەیەش دا بە گورج و گۆڵی ھەنگاو  بنێین.

ساڵحی وتیشی: ئەرکی جۆربەجۆر بۆ ئەم ڕێکخراوەیە دیاری کراوە کە یەک لەوانە ڕاگەییشتن بە کەرتی تەندروستیی کۆمەڵگایە لە بواری پسپۆڕیی وەک بەرھەمھێنانی ڕادیۆدەرمانەکان و بنیات نانی نەخۆشخانەی «یۆن دەرمانی» بۆ چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجەیە کە ئەمەش حەوتەمین نەخۆشخانەی پسپۆڕی لە جیھاندا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ