ئاب 21, 2021 16:07 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ١٤٠٠ لە ئەسفەھان

یاریدەری وەرزش و ڕاھێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازی لە بواری «ئاغاکانی چەک» لە ئەسفەھان دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرتیپ «عەلیڕەزا شێخ» یاریدەری وەرزش و ڕاھێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی شی کردنەوەی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ٢٠٢١ی ڕووسیا وتی: ئەم کێبەرکێیانە لە چوار بواری دەریایی، ئاسمانی، زەوینی و پەدافەند بەرپا دەکرێت.

یاریدەری وەرزش و ڕاھێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ٢٨ مەیدان و ١٥ وڵات ئەم کێبەرکێیانە بەڕێوە دەچن کە ئێران یەکێک لەو وڵاتە میواندارانەیەو لە سێ بواردا میوانداریی نزیکەی ٣٩٠ کەس دەکەین.

بە قسەی سەرتیپ «عەلیڕەزا شێخ» ئەم کێبەرکێیانە گۆڕەپانی وەڵامدانەوەی تەکنیک و تاکتیکەکان لە بەرامبەر بابەتگەلی بەرگریکارانەی ڕۆژن.

یاریدەری وەرزش و ڕاھێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سبەینێ یەکشەممە ئاھەنگی دەستپێکی ئەم کێبەرکێیانە لە ئەسفەھان بەڕێوە دەچێت، وتیشی: لە شاری کونارەکی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانیش مێیوانداریی چوار وڵاتمان لە ئەستۆ دەبێ و سبەینێ ئۆپراسیۆنی مەلەی ژێر دەریا دەست پێ دەکەین.

سەرتیپ «عەلیڕەزا شێخ» یاریدەری وەرزش و ڕاھێنانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھەروەھا «کۆپی دەریا» کە کێبەرکێی پاپۆڕشکێنەکانە لە دەریای خەزەر بەرپا دەکرێت و لەو بوارەدا میوانداری چوار وڵات دەبین.

کێبەرکێکانی سەربازیی ٢٠٢١ لە بواری «ئاغاکانی چەک» واتە سیستێمی چەکی قورس و تۆپخانەیی بە بەشداریی تیپەکانی ئەرتەش و سوپاکانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، ئوزبەکستان و ڤییەتنام و بە میوانداریی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشی ڕاھێنانی تۆپخانەو موشەکەکان لە «مەیدانەکانی تیرھاویشتنی پێشکەوتە» لە پارێزگای ئەسفەھان بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ