ئاب 24, 2021 17:30 Asia/Tehran
  • ئیژەیی: ئێران دەستی بە تەکنۆلۆژیای بەرھەمھێنانی «کیتی دیاری کردنی شوناسی بۆماوەیی» گەییشتووە

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئێران دەستی بە تەکنۆلۆژیای بەرھەمھێنانی «کیتی دیاری کردنی شوناسی بۆماوەیی» گەییشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «غوڵامحسەین موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: بە بەرھەمھێنانی «کیتەکانی بۆماوەیی» ئێران توانیویەتی دوای ئەمریکاو ئاڵمانیاو چین و ڕووسیا ببێتە پێنجەمین وڵاتێک کە دەستی بەم تەکنۆلۆژیایە ڕاگەییشتووە.

«ئیژەیی» لە نەریتی پەردەلادان لە سەر«کیتی دیاری کردنی شوناسی بۆماوەیی و دەزگایھۆمۆژنایزەر»ی بەرھەمی نۆخۆیی و ھەروەھا بەسەر کردنەوەی ناوەندی دیاری کردن و تاقیگەی پریشکی یاسای پارێزگای تاران ، لە سەر پێویستیی متمانە کردن بە زانایان و بلیمەتانی لاوی وڵات و خۆش کردنی بەستێنی ھەوڵ و چالاکییەکانیان ، پێی داگرت.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: سەرکەوتن لە بوارەکانی زانستی ئەگەر گرینگتر لە سەرکەوتن لە گۆڕەپانی شەڕو سەربازی نەبێت، دیارە کەمتریش نییەو بۆ وەدی ھاتنی پێشکەوتن و ئامانجەکانی وڵات گەلێک پێویست و کاریگەرە.

 

 

سەرپەیڤ