ئاب 24, 2021 19:38 Asia/Tehran
  • وردیات و ڕووداوی نیشتنەوەی دوو فڕۆکە لە مەشھەدو ورمێی ئێران

وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، ڕفێندرانی ھەرچەشنە فڕۆکەیەکی ئۆکرانیای بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: فڕۆکەکان سەربە کۆمپانیای «کام ئەیر»ی ئەفغانستان بوونە کە لە ئێران سووتەمەنییان وەرگرتووە.

«موحەممەد حسەین زیبەخش» وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەبارەت بە وردیات و باسی بانگەشەی ڕفێندرانی فڕۆکەکانی ئۆکرانیا و گوێزرانەوەیان بۆ ئێران وتی: دوو گەشتی ئاسمانی بۆ ئێران ئەنجامی گرتووە کە یەکێکیان لە بەرواری ١٨ی ئوت و ئەوی دیکەشیان لە ٢٣ی ئوت د ا بووەو ھەردووک فڕۆکەکەش ھی ئەفغانستان بوونە.

وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران،وتیشی: فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ئەفغانستانیی «کام ئەیر» حەوتەی ڕابردوو لە فڕگەی مەشھەد ھەڵفڕی و کاتژمێر ١١ی شەو لە بەر ڕێگەنەدانی تورکیا بە چوونی بۆ کەوشەنی ئاسمانیی ئەم وڵاتە، بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی لە فڕگەی ورمێ نیشتەوە.

«زیبەخش» وتیشی: ئەم فڕۆکەیە ١٩ی ئوت کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانیی دوای وەرگرتنی سووتەمەنی لە فڕگەی ورمێ بەرەو فڕگەی «تاشکەند» ھەڵدەفڕێ و کاتژمێر ٦ و ٤٥ خولەکی بەیانی لە فڕگەی «تاشکەند» بە ٢٥ ڕێڤینگەوە دەنیشێەەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، بۆ باسی ھاتنی فڕۆکەکەی دووھەمیش بۆ ئێران ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی دیکەی کۆمپانیای «کام ئەیر» ئەفغانستانیش ڕۆژی دووشەممە یەکەمی خەرمانان کاتژمێر ١١و ٣٠ خولەکی بەیانی لە کابۆلەوە بەرەو کییەف ھەڵدەفڕێ و کاتژمێر ١ و ٧ خولەک لە بەر سووتەمەنی وەرنەگرتنی لە کابۆل بە ناچجاری داوای نیشتنەوە لە فڕگەی مەشھەد دەکات.

بە قسەی «زیبەخش» ئەم فڕۆکەیەش دوای سووتەمەنی وەرگرتنی لە کاتژمێر٥ و ٥٦ خولەکی ئێوارە لە مەشھەدەوە بەرەو کییەف ھەڵدەفڕێ و کاتژمێر ٩ و٩ خولەکی شەو لە فڕگەی کییەف دەنیشێتەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، وتیشی: ئێران ھەرچەشنە بانگەشەیەکی فڕۆکەڕفاندن ڕەت دەکاتەوەو ھەردووک فڕۆکەکەش ئەفغانستانی بوون نەک ئۆکراینی.

«موحەممەد حسەین زیبەخش» وتەبێژی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران، لە بارەی بەدواداچوونی ئێران بۆ سکاڵاکەی دژی ئەوانەی کە بوختانی ڕفاندنی فڕۆکەی ئۆکرانیا بۆ ئێرانیان کردووە،وتیشی: ڕەوتی مافەوانیی ئەم بوختانە لە لایەن ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە پێ و شوێن دەگیردرێت.

سەرپەیڤ