ئیمام جومعەی سنە: ھەتا ئێستا ٣٠٠ کەس لە کوردستاندا تیرۆر کراون کە ٥٥ کەسیان مامۆستای ئایینی بوون
مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» ئیمام جومعەی شاری سنە وێڕای ئاماژە کردن بە تیرۆرکرانی مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان وتی: مامۆستایانی شەھید لەوانە مامۆستا شێخولئیسلام و مامۆستا بورھان عالی لە کاتی نوێژو لە بەردەم مزگەوت و لەوپەڕی مەزڵومی دا تیرۆر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» ئیمام جومعەی شاری سنە لە خوتبەکانی ئەم حەوتەی نوێژی جومعەدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەریی شەھیدتن «ڕەجایی و باھونەر» سەرۆک کۆماو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئێران کە لە لایەن دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی و جەماوەری موسڵمانی ئێرانەوە شەھید کران، وتیشی: ئەوانەی کە خزمەتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکەن و لە لایەن تیرۆریستانەوە تیرۆر دەکرێن بە دڵنیاییەوە لای خوداوەند خۆشەویستن و پلەیەکی بەرزیان ھەیە و لە بەرامبەردا شەرمەزاری لە نێو کۆمەڵگاو چارەڕەشی و کوێرەوەیش لە دواڕۆژدا توشی تیرۆریستان دەبێت.
ئیمام جومعەی شاری سنە جەختی لەوەش کردەوە : بە ھۆی تیرۆرەوە کەسانێکی بێ تاوان گیانیان لە دەست دەدەن و چەندین منداڵ ھەتیو دەکەون، بەڵام ئەم پرسیارە دەمێنێتەوە کە ئەوانە بە چ تاوانێک د ەبێ بکوژرێن.
مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەتا ئێستا ٣٠٠ کەس لە کوردستاندا تیرۆر کراون کە ٥٥ کەسیان مامۆستای ئایینی بوون و ڕێشاندانی خەڵک نەبێت ھیچ تاوانێکی دیکەیان نەبووە، وتیشی: مامۆستاگەلێکی شەھیدی وەک مامۆستا «شێخولئیسلام» و «مامۆستا بورھان عالی» لە کاتی نوێژو لە بەردەم مزگەوت و لەوپەڕی مەزڵومی دا تیرۆر کران.
بەڕێزی بە دەربڕینی ئەمەی کە، زانستوەرانێکی وەک « فەخری زادە»ەکانیش لەم تیرۆرانە پارێزراو نەبوون، وتیشی: ھیوادارین لە دنیای ئەمڕۆ دا بە تایبەت لە کۆمەڵگای موسڵمانان تیرۆر خاشەبڕ بکرێت ، چونکو ئەم کارە بە ڕاستی قیزەونەو ئیدانە کراوە.