ئاب 28, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: لە ھەرچەشنە دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی کاربەدەستانی کۆماری عێراق پێشوازیی دەکەین

دکتۆر «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەرلە وەڕێ کەوتنی بەرەو بەغدا ڕایگەیاند: ئێمە لە ھەرچەشنە دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی کاربەدەستانی کۆماری عێراق کە بە ھاوبەشیی خەڵکی ناوچەکە بێت،پێشوازیی دەکەین.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئێمە لەو باوەڕەداین کە وای ھەڵدەگرت کە بانگێشتنی سووریاش کرابایە وەکو دراوسێیەکی گرینگی عێراق بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا. ھەڵبەت دیارە لە پەیوەندی لەگەڵ ئاسایشت و گەشەی پاوەجێیی ناوچەکە لە گەڵ سەرکردایەتیی سووریا لە پەیوەندی و ڕاوێژداین و لە بارەی کۆبوونەوەکانی بەغداو پێداگری لە سەر ڕۆڵی گرینگی وڵاتانی ناوچەکە پەیوەست بە ھەرچەشنە دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی لە گەڵ دیمەشق دا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕاوێژ دەکەین.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئوت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ھەتا ئێستا لە بەغدای پێتەختی عێراق کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نزیکەی ١٠ وڵاتی عەرەبی، ناوچەیی و ئەورووپی لەوانە پێنج وڵاتی دراوسێی عێراق واتە ئێران، تورکیا، عەرەبستان و کوێت و ئۆردۆن بەڕێوە بچێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ھەتا ئەم چرکەیە تەنیا ئامادە بوونی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسرو «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن وەکو باڵاترین کاربەدەستتانی بەشداری کۆبوونەوەکەی بەغدا یەکلایی بووەتەوە.

سەرپەیڤ