ئاب 30, 2021 14:28 Asia/Tehran
  • «ئیسلامی» بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران

بە بڕیارێکی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «موحەممەد ئیسلامی» بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، بە بڕیارێکی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «موحەممەد ئیسلامی» ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێرانی پێ سپێردرا.

«موحەممەد ئیسلامی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی دەوڵەتی دوانزەھەم بوو.

«ئیسلامی» لەم پۆستەدا جێگای «غەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ