پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرلەشکەر فیروز ئابادی
ئهیلوول 04, 2021 11:55 Asia/Tehran
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی سەرەخۆشی کرد.
لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دا هاتووە کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی لە خێزانی و منداڵەکانی سەرەخۆشی دەکەم.
لە درێژەدا هاتووە: هەموو هەوڵەکانی لە پێش شۆڕش و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە بوارە جیاوازەکان تۆشەیەکی خەیراتە بۆ جیهانی ئەبەدیی.
ڕۆحی بەندەیی و دینداری و پابەند بوون بە ئیمان و کردەوەی شۆڕشگێڕانە خاڵێکی گەورەیە کە ئەو برایە بەردەوام لەگەڵ خۆی بووی. بە دڵنیایەوە ئەو تایبەتمەندیانەش دەبێتە هۆی ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو خوالێخۆشبووە.
سەرلەشکەری بەسیجیی فیروزئابادی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و راوێژکاری باڵای سەربازیی رێبەری ئێران دوێنێ ھەینی لە تەمەنی 70 ساڵی دا بە ھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد .