ئه‌یلوول 05, 2021 22:19 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران، گیانلەدەستدانی 610 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 25870 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 610 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 110 هەزار و 674 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 129 هەزار و 407 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 362 هەزار و 814 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران راشیگەیاند 19 میلیۆن و 467 ھەزار و 858 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە و 9 میلیون و 684 ھەزار و 669 کەسیش ژەمی دوھەمیان وەرگرتووە و کۆی ڤاکسینە لێدراوەکان لە ئێران دەگاتە 29 میلیۆن و 152 ھەزار و 527 ژەم .

سەرپەیڤ