ئه‌یلوول 07, 2021 07:24 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنان

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە پەیامێکدا بۆ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «شێخ عەبدولئەمیر قەبلان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنانی سەرەخۆشیی کرد.

لە پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ھاتووە: کۆچی دوایی زانای خەباتکار خوالێخۆشبوو حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «شێخ عەبدولئەمیر قەبلان_ رحمةالله‌علیه »  لە بنەماڵەی بەڕێزی و پێکھاتەی بایەخمەندی ئەنجومەنی باڵاو تەواوی ھۆگرانی و یارانی ئەو خوالێخۆشبووە و تەواوی شێعەکانی لوبنان سەرەخۆشی دەکەم.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتیشی: بەڕێزی ھاوڕێیەکی بایەخمەندو ئەمەگدار بوون بۆ ڕەوتی خۆڕاگری و بە تایبەت ئێوەو تەمەنی پڕ پیتی خۆی لە خزمەتی ئامانجە باڵاکان لە لوبنان دایەسەر. کۆچی دوایی ئەو بەڕێزە جێگای داخە. لە خوداوەندی مەزن داوای ڕەحمەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەکەم.

 

سەرپەیڤ