ئه‌یلوول 07, 2021 18:45 Asia/Tehran
  • گرینگایەتیی بەپاکرانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەتوانێ نبگەرانییەکان چارەسەر کات.

«عەلیڕەزا سەلیمی» ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «یانەی گەل» وتی: وتووێژەکان دەتوانێ کەشی ئەفغانستان بەرەو لەباربوون بەرێت، بەڵام دیارە ھێندێک نیگەرانی لە ئاردایە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم وتووێژانە بە ئاقارێکدا بڕوات کە لەو نیگەرانییانە کەم کاتەوە.

«سەلیمی» وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆیوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە تەوەرەی ئێرانەوە وتیشی: سیاسەتی ئێران ھەر چۆن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش جەختی لە سەر کردووەتەوە، پشتگری کردن لە گەلانەو لبە ئێستاش دا ئێرانی ئیسلامی نیگەران و پەرۆشی گەلی ئەفغانستانە.

ئەم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەتوانێ ئاراستەکە بۆ نەھێشتنی ئاڵۆزییەکان لە لایەکەوەو  سەندنی مافی تەواوی گەلی ئەفغانستان لە لایەکی دیکەوەو سانا کات و لەم ڕوانگەیەوە ئەم بۆچوون و دەستپێشخەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک کاراو گونجاوە.

سەرپەیڤ