ئه‌یلوول 08, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا «حەکیم» لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە

کۆڕی ماتەمینی و ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا حاج« سەیید موحەممەد سەعید حەکیم» لە مەرجەعە باڵاکانی تەقلید لە نەجەفی پیرۆز لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کۆڕی ماتەمینی و ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا  حاج« سەیید موحەممەد سەعید حەکیم» لە مەرجەعە باڵاکانی تەقلید لە نەجەفی پیرۆز ، شەوی ھەینی «١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی» دوای نوێژی مەغریب و عیشاء لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حاسەی قوتابخانەی پیرۆزی «فەیزییەی قوم» لە باشووری تاران ،بەرپا دەکرێت.

ئایەتوڵڵا عوزما «سەیید موحەممەد سەعید تەباتەبایی حەکیم» لە مەرجەعە باڵاکانی نەجەفی پیرۆز ڕۆژی ھەینی لەبەر وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ