ئه‌یلوول 09, 2021 19:38 Asia/Tehran
  • باڵوێزی زیمبابووا لە ئێران کۆچی دوایی کرد

پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک کۆچی دوایی باڵوێزی زیمبابووا لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، لە ئاگاداری نامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ھاتووە:  ڕدوابەدوای ئاگادار بوون لە ڕووداوی تاڵی کۆچی دوایی باڵوێزی زیمبابووا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ھاواھەنگی لەگەڵ سەرچاوە ئینتیزامی و دادەڤانییەکان، بە خێرایی تەگبیری پێویست بۆ دیاری کردنی شوناس و ڕاپەڕاندنی قۆناغی یاسایی کرا.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: لەم بوارەدا لە پاش ھەڵگیرانی ھەنگاوی پێویست لە لایەن فەرمانگەی گشتیی تەشریفاتەوە، بەستێنی پێویست بۆ ھاواھەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی زیمبابوا لە تاراندا خۆش کراوە.

پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە  ئاگاداری نامەکەی دا ئەوپەڕی سەرەخۆشی و ھاودەردیی دەوڵەت و گەلی ئێرانی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو و دەوڵەت و گەلی زیمبابوا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ