ئه‌یلوول 09, 2021 20:02 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە دیداری ھاوتای قەتەریی خۆی: ئەمریکا بەرپرسی خەم و کوێرەوەرییەکانی جەماوەری ئەفغانستانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر پێی داگرت:ئەمریکا بەرپرسی خەم و کوێرەوەرییەکانی جەماوەری ئەفغانستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیداری «موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: ئەمریکا بەرپرسی خەم و  کوێرەوەرییەکانی جەماوەری ئەفغانستانە و دۆخی ئێستا تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگرو بە بەشداری تەواوی تاقمەکانی ئەفغانستان بە سەقام و پاوەجێیی دەگات.

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی دوو وڵات لەم دیدارەدا جیا لە وتووێژ لە بارەی پرسی ناوچەیی و دەربڕینی ڕوانگەی ئێران لەمەڕ پێویستیی ھێزمەندکرانی فەکتەری وتووێژ لە ئاستی ناوچەیی دا، بایبەتگەلی گرینگی دوو لایەنەشیان تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرمی کاربیەدەستانی باڵای قەتەزری، بۆ سەرۆک کۆمارو دەوڵەتی تازەی ئێران ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

سەرپەیڤ