ئه‌یلوول 12, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە تارانە

«ڕافائیل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ھێندێک بانگەشەی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس لەمەڕ دەستڕاگەییشتن بە کەرەستەکانی چاودێری، بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی گەییشتووەتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ئێستادا «گروسی» بە سەرۆکایەتیی شاندێک بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەجێ لەگەڵ گەییشتنی بە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی (رە) لە لایەن «بیھروز کەمالوەندی» یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی و مافەوانی و مەجلیس، پێشوازیی لێ کراوە.

وەک باسی دەکرێت دیداری نێوان «گروسی» و «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجام دەگرێت و شاندەکەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەر ئەمڕۆش دەگەڕێتەوە بۆ ڤییەنا.

سەردانەکەی «گەروسی» بۆ ئێران بەرلە بەرپا کرانی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەنجامی گرتووە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێ دەکرێت.

سەرپەیڤ