سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە تاران
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی گەییشتە تاران.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری گەییشتە تاران ھەتا لە بارەی چەندین بەرنامەی گرینگ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران دیدارووتووێژ بکات.
پێ و شوێنگرتنی ئامانجەکانی کۆبوونەوەی بەغدا، پرسی گۆڕینەوەی وزە لە نێوان دوو وڵات، بەردەوامیی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەغدا، پرسی ئاسایشت و گرینگایەتیی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات بۆ خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان لە گرینگترین ئامانجەکانی گەشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تارانە.
ئێرانیش ئەم ھەلە بۆ بەردەوام کردنی ڕاوێژ سەبارەت بە زیاد کردنی پشکی بەشداری لە ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی لە عێراق و ھەروەھا پێ و شوێنگرتنی مافەوانیی کردەوەی دڕندەکارانەی لەشکریانی ئەمریکی لە بارەی تیرۆریس «سەردار قاسم سولەیمانی» دەقۆزێتەوە.