ڕەییسی: پەیوەندیی بەربڵاوی تاران_بەغدا بە قازانجی ھەردووک نەتەوەو ناوچەکەیە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: پەیوەندیی بەربڵاوی تاران_بەغدا بە قازانجی ھەردووک نەتەوەو ناوچەکەیە.
ئایەتوڵاا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»سەرۆک کۆماری ئێران و«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران دیداریان کرد.
ڕەییسی لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق خاوەنی ھاوبەشیی بەربڵاوو قوڵی مێژوویی و ڕۆشنبیری و ئایینزایین، وتی: پەیوەندیی ھەردووک نەتەوەکە واوەتر لە ئاستی جوگرافیایی و دراوسێیەتیەو ھیچ ھۆکارێکیش ناتوانێ پەیوەندیی لەبڕان نەھاتووی ئەم دوو نەتەوەیە بپچڕێنێت.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد: تاران پشتیوانی دیالۆگی ناوچەییە بەبێ دەستوەردانی بیانییەکان.
وتیشی: ئامادە بوونی ھێزەکانی بیانی بە تایبەت ئەمریکییەکان لە ناوچەکەو لە ھەر کام لە وڵاتان دا بەس تێکدەری ئاسایشت و سەقامە لە ئاستی ناوچەکەدا و ھیچ قازانجێکی بۆ وڵاتانی ناوچەکە نییە و لەم بوارەدا ڕاپەڕێندرانی یاسای مەجلیسی عێراق دەتوانێ کاریگەر بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا لە سەر پێ و شوێنگرتنی لێبڕاوانەی دۆسیەی تیرۆری شەھیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیسی لە ڕووی سیاسی و مافەوانییەوە لە کۆڕو کۆمەڵە مافەوانی و نێونەتەوەییەکانی بە پێویست زانی.
سە رۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارەدا وتسی: بەغدا سوورە لە سەر ئەوەی کە ئاستی ھاوکاریی خۆی لەگەڵ تاران لە بواری جۆربەجۆرو بەتایبەت ئابووری و بازرگانی ھەرچی زیاتر پەرە پێ بدات.
کازمی وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی تایبەتیی حاج قاسم سولەیمانی لە خەباتی دژی تیرۆریزم، وتیشی: ئامادەین ھەتا چالاکیی تیمێکی ھاوبەش کە کە بەدواداچوون بۆ پرسی مافەوانیی ئەم تیرۆرە لە ئاستی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بکات، بەھێز بکەین.