ئه‌یلوول 13, 2021 10:01 Asia/Tehran
  • شەمخانی لە دیدار لە گەڵ کازمی: عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران دەربکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ لە گەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە دواهەمین دۆخی ناوچە و پێویستی پێوەندی دوو لایەنەی ئێران و عێراق باس و وتووێژیان کرد.

شەمخانی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە جووڵەی گرووپە تیرۆریستیەکانی دژبەری ئێران لە خاکی عێراق وتی: دەبێ دەوڵەتی عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران لەو‌وڵاتە دەر بکات.

کازمی دوێنێ پاش هاتنی بۆ تاران، لە گەڵ سەرۆک کۆمار چاوپێکەوتنی کرد و وێڕای ڕێزنان لە پشتیوانی ئێران لە دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریسم، وتی: هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پێوەندی لە گەڵ ئێران جێگیرە و حکوومەت و میللەتی عێراق لە هەموو بوارەکان لە تەنیشت ئێران دەبن.

سەرپەیڤ