ئه‌یلوول 13, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی عێراق بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی عێراق بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە.

سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، وتی: گفتوگۆی باش لە تاران ئەنجامدرا و لەسەر پرسی هاوکاری بازرگانی و ئابووری جەخت کرایەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دوولایەن هەوڵ دەدەن کە ژماری زیارەتکارانی ئەربەعین بەرز ببێتەوە، وتی: بۆ هاتوچۆی ئاسمانی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە ئەنجام درا بەڵام ئەو هەڵوەشاندنەوە بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە، نەک زەوینی.

خەتیب زادە لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای سەفەری تاجیکستان دەکات، وتی: ئەمە یەکەم سەفەری دەرەوەی ڕئیسییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە قەیرانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ڕایگەیاند: لەم دواییەدا لێژنەی باڵای ئەفغانستان لە وەزارەتی درەوە بە دیاری کردنی نوێنەری تایبەت پێک هاتووە.

سەرپەیڤ