روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر پەلامارەکانی سەر بنکەی دژبەران لە ھەرێمی کوردستان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئەوە تەحەمول ناکات کە سنوورەکانی لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە هەڕەشەی بکرێتە سەر. ئێران ئەوە تەحەمول ناکات کە سنوورەکانی لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە هەڕەشەی بکرێتە سەر.
سەعید خەتیب زادە هەروەها وتیشی لە کۆبوونەوە فەرمییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی چەندین جار جەختمان لەسەرئەوە کردووە کە گرووپە دژبەرەکانی ئێران نابێت لە خاکی عێراق کەڵکی خراپ وەربگرن.
خەتیب زادە بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تارانیش، وتی: گفتوگۆی باش لە تاران ئەنجام درا و لەسەر پرسی هاوکاری بازرگانی و ئابووری جەخت کرا.
ناوبراو ھەروەھا بە وتنی ئەوەی کە دوولایەن هەوڵ دەدەن کە ژمارەی زیاترکارانی ئەربەعین بەرز ببێتەوە، وتی: بۆ هاتوچۆی ئاسمانی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە ئەنجام درا بەڵام ئەو هەڵوەشاندنەوە بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە، نەک زەوینی.