ئه‌یلوول 14, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 408 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22329 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 408 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 115 هەزار و 167 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 340 هەزار و 656 کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران ناویان تۆمار کراوە.

ھەروەھا تا ئێستا چوار ملیۆن و 627 هەزار و 27 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ