ئه‌یلوول 18, 2021 19:04 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 355 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12847 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 355 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 116 هەزار و 791 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 408 هەزار و 860 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 736 هەزار و 896 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان ، ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 228 میلیۆن کەسی لە جیھان دا تووشکردووە و زیاتر لە 4 میلیۆن و 698 ھەزار کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە . 

سەرپەیڤ