ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: کۆمەڵگای جیھانی دەبێ یارمەتیی چەسپێندرانی سەقام لە ئەفغانستان بدات
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «فیلیپۆ گراندی» کومەیسەری باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری پەناخوازان لە نیۆیۆرک، خوازیاری داکۆکیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بوو بڵ پێکھێنانی سەقامی سیاسی لە ئەفغانستان بە مەبەستی پێشگرتن بە ھەڵوەدا بوونی زیاتری جەماوەری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لەم دیدارەدا وتی: وا ھەڵدەگرێ کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی چالاکانەتر ئەرکی خۆیان لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤی لە ئەفغانستان ڕاپەڕێنن ھەتا پێش بە ھەڵوەدا بوونی جەماوەری نەجیبی ئەم وڵاتە بگیردرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان تیشکب خستە سەر چوار دەیە میوانداری کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەشیمەتێکی زۆری ئاوارەکانی ئەفغانستان سەرباری بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی ئێران و وتیشی: ئێران لە تەواوی ئەم وڵاتانە، سەرباری بایکۆت و گوشاری ئابووری و لەم دواییەش دا تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەوڵی داوە، میواندارێکی باش بێت.
کومەیسەری باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری پەناخوازانیش لە دیدارەکەدا وێرای ڕێزگرتن لە میوانداریی دەست بڵاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوارەکانی ئەفغانستان، دوایین گرفتەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستانی شی کردەوە.
«گراندی» وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەس نەبوونی یارمەتییە جیھانییەکان لە چاو بەربڵاوی و درێژەخایاندنی مانەوەی پەناخوازان لە ئێراندا، ھیوداریی دەربڕی کە بتوانێ سەرنجی وڵاتانی ھێزمەند بۆ لای ئەو ئەرکەیان لە ھەمبەر ڕەوشتی ئێستا ڕابکێشێت.