ئه‌یلوول 23, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەرەڤانیی پیرۆز سەرمەشقێکە بۆ خۆڕاگریی ئازادیخوازانی جیھان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: بەرەڤانیی پیرۆزی گەلی بە جەربەزەی ئێران، سەرمەشقێک بۆ خۆڕاگریی ئازادیخوازانی جیھان و وەڵام دانەوەی جەماوەری ئێران بوو بە دەست درێژکاران و ناحەزان و پیلانگێڕان.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە ھاتووە: پارێزرانی سەروەری، بەرەڤانی لە خاک و سنوورو سەربەخۆیی ئەم سەرزەوینە کەوناراییە، لەو دەستھاتانەی گەلی سەربەرزی ئێران لە بەرەڤانیی پیرۆزدا بوو.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، شەڕی ھەشت ساڵەی دژی گەلی ئێران ھەنگاوێکی پێشێلکەری بنەماو مافە نێونەتەوەییەکان و تێکدەری سەقامی ناوچەکە بوو و  شوێن و ئاسەواری ماڵوێرانکەری لە سەر ئاسایشتی ناوچەکە دانا.

داکۆکیی ھێزە نێونەتەوەییەکان و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکاو پشتگریی کۆمەڵێکیش لە ناوچەکەدا لە سنووربەزاندن و دەست درێژکاری، بووە ھۆی بەردەوام کرانی دەست درێژکاری و سەرھەڵدانی شەڕی دیکە لە ناوچەی کەنداوی فارس.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەردەوام بانگەوازی وتووێژو دیپلۆماسی لەگەڵ دراوسێکانی کردووەو ھەرواش لێکگەیین، نەھێشتنی بە خراپ تێگەییشتن و دیالۆگ بە تاکە ڕێگای چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشت و گەشە لە ناوچەکەدا دەزانێت.

سەرپەیڤ