ئه‌یلوول 24, 2021 19:52 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: وەڵامی ئێران بە دەست و پێوەندەکانی دژی شۆڕش ئەگەر بێت و  ئاسایشتی وڵات تێکدەن، گورچکبڕ دەبێت

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وێڕای وشداری دان بە دەست و پێوەندەکانی دژی شۆڕش لە بارەی ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ تێکشێواندنی وڵات وتی: وەڵامی ئێران بە دەست و پێوەندەکانی دژی شۆڕش گورچکبڕ دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیسماعیل خەتیب» وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لە سەردانی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە شاری خانێی باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتیشی: تەواوی دەست و پێوەندەکانی دژی شۆڕش و لایەنگرانیان لە ناوچەکەدا با بزانن، ئەگەر بێتو گرفتێک بۆ ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست کەن، لەگەڵ وەڵامی گورچکبڕی ڕۆڵەکانی ئەم ئاوو خاکە لە نێو ھێزە چەکدارەکان و دەزگا ئاسایشتییەکاندا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

«خەتیب» بە بنکەکانی ئەمریکی و زایونی لە ھەرێمی کوردستانیش وشداریی دا کە ئەگەر بێتو ھەر چەشنە شێواندنێک لە ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەنجام بدەن، لەگەڵ ھەنگاوی لێبڕاوانەو ھەڵمەتبەرانەی خەباتکارانی گیان لە مستی ئێرانی ئیسلامی بەرەوڕوو دەبنەوە.

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ھەروەھا لە سەر وەدەرنانی دژەشۆڕش و چەک کرانیان لە ھەرێمی کوردستان دا لە لایەن کاربەدەستانی ئەو ناوچەیە بە پێی ڕێککەوتنێک کە کراوە، پێی داگرت.

سەرپەیڤ