بە رەزامەندیی رێبەری باڵای شۆڕش ، تازەلاوە فیداکارەکە بە شەھید دانرا
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ داوای سەرۆکی رێکخراوی شەھیدان و گیانبەختکارانی ئێران لەمەڕ بە شەھید دانانی عەلی لەندی تازەلاوی فیداکاری خەڵکی شاری ئیزە رەزامەندیی نیشاندا .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی ، سەرۆکی رێکخراوی شەھیدان و گیانبەختکارانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بە فیداکاریی عەلی لەندی تازەلاو کە بۆ رزگارکردنی دوو کەس خۆی بە ئاوردادا و رۆژی رابردوو بە ھۆی کاری بوونی برینەکانی گیانی لەدەستدا ، ، داوای کرد ئەم تازەلاوە فیداکارە وەک شەھید دانرێ کە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە گەڵ ئەم داوایەدا رەزامەندیی نیشاندا .
عەلی لەندی تازەلاوی خەڵکی شاری ئیزەی پارزێگای خوزستان رۆژی 18 ی خەرمانان دوای ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی دراوسێیان بە ھۆی ئاگرتێبەربوونی کەپسولی گاز ، بۆ رزگارکردنی دوو ژنی بەساڵاچوو ، خۆی بە ئاگردادا و بە فیداکاریی بۆ دوورخستنەوەی سەرچاوەی ئاگرەکە ، خۆی ئاگری گرت و دوای 15 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .
شیاوی باسە ئەو تازەلاوە وەک پاڵەوانی نیشتمانیی ناسراوە و بڕیارە ناو و سەربوردەی لە کتێبی وانەی قوتابیان دا تۆمار بکرێت .