ئەربەعین، گەورەترین کۆبوونەوەی ئاشتی خوازانەی جیهان
لە ڕۆژی ئەربەعین یان چلەی ئیمام حسێندا موسوڵمانانی جیهان لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کەربەلا کۆ دەبنەوە و بەم شێوە گەورەترین کۆبوونەوەی ئاشتی خوازانەی جیهان پێک دێنن.
ڕێوڕەسمی ئەربەعین ٤٠ ڕۆژ پاش ڕووداوی عاشوورا، ڕۆژی شەهیدبوونی حسێن ئیمامی سێهەمی شێعەکان هەموو ساڵێک لە کەربەلا بەڕێوە دەچێت.
حسێن کوڕی ئیمام عەلی و ٧١ کەس لە هاوڕێیانی لە ساڵی ٦١ لە شەڕی کەربەلادا شەهید کران .
زیارەتی ئەربەعین تەنیا بۆ حسێن کوڕی عەلییە و تا پێش عاشوورا شتێکی وەها باو نەبووە.
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە هەندێ سەردەمەکان وەکوو سەردەمی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری نەماوی عێراق قەدەغە بوو.
لەم ساڵانەی دواییدا کۆبوونەوەی ئەربەعین لە کەربەلا گەورەترین کۆبوونەوەی جیهان بووە و چەندین ملیۆن کەس لە ڕۆژانی نزیکی ئەربەعیندا بە ڕێپێوان دەگەنە کەربەلا و بە مەبەستی زیارەت و تازیەباری لەوێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەمێنەوە.
دەوڵەتی ئێران بەدوای ئەوە دایە ئەم ڕێوڕەسمە بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ عێراق وەکوو میراتی مەعنەوی لە یونێسکۆ تۆمار بکات.
لە حاڵێکدا ئەربەعین یەکێک لە بڕواکانی شیعەکانە، موسوڵمانە سونەکان و تەنانەت جوولەکە و کریستیان و زەردەشتیانیش هەم لە زیارەت و هەم لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکاندا بەشداری دەکەن و زیارەتکارانێک لە وڵاتانی سوید، ڕووسیا، ڤاتیکان و .. لەم ڕۆژەدا دێنە کەربەلا و بەشدار دەبن.