ئه‌یلوول 30, 2021 15:46 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ بۆ «پەیمان جبللی»

سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ، لە پەیامێکدا دیاری کرانی «پەیمان جبللی» بۆ سەرۆکایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆمارڕی ئیسلامیی ئێرانی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ، «سەروەر بەختی» سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ، لە پەیامەکەی دا ھیواداریی دەربڕی کە بە ئامادە بوونی «پەیمان جبللی» بەو ئەزمونە بەنرخانەی لە بواری میدیاکانی دەرەوەی سنوور ھەیەتی، ھاوکارییە ھاوبەشەکانی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆو ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئاراستەی پەرە پێ دانی خاڵە ھاوبەشەکانی ڕۆشنبیری و دۆستایەتیی نێوان گەلانی ئەم دەڤەرە خاوەن شارستانیەتە کۆنە، بەردەوامیەکی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە بڕیارێکدا «پەیمان جبللی» سەرۆکی حێگرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کرد بە سەرۆکی میدیای نیشتیمانی.

سەرپەیڤ