تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 09:51 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران

مەشقی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.

مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ھەینی بە بەشداریی تیپەکانی ٢١٦ی زرێدار،٣١٦ی زرێدار، تیپی ٢٥، تاقمی ١١ی تۆپخانە،تاقمی خۆفڕ، جەنگاڵ، تاقمی ٤٣٣ی ئەندازیاریی جەنگی و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی بەشی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.

ئەمیری سەرتیپ «کەیومەرس حەیدەری» سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» بە مەبەستی تاقیکردنەوەی تازەترین چەک و چۆڵ، کەرەستەو ھەڵسەنگاندنی ئاستی لە سەر ھەست بوونی جەنگاوەرانەی ھێزە چەکدارەکان دەستی پێ کراوە.

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران .نیشی: خۆ دەرخستنی ئاشکراو نھێنیی ھێندێک دەست و پێوەندی ڕژێمی زایونی و ھەگەری بوونی ژمارەیەکی جێی سەرنجی تیرۆریستانی داعش لە وڵاتانی ناوچەکە، گرینگایەتی ئەم مەشقە زیاتر دەکات.

بە قسەی سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: لە مەشقی ئەمڕۆدا خۆفڕە خاڵپێکەکان بە بڕی زۆرەوە، سیستێمی جەنگاڵی و دوو چەکی زرێ شکێن تاقی دەکرێنەوەو پەردەیان لە سەر ھەڵدەدرێت.

سەرپەیڤ