تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 11:32 Asia/Tehran
  • نەریتی شینگێڕان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) و   ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

نەریتی شینگێڕان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) و ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ئامادە بوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاگەیاندنی بنکەی میدیایی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «عالی» لە لێدوانێکدا، پێغەمبەری مەزن (ص)ی بە گەورەترین دەرکەوتەی پەروەردگار زانی و وتی: باشترین ناسێنەری ئەو بوونە پیرۆزە خودی پەروەردگارە کە لە قورئاندا پێغەمبەرەکەی لە خەڵک و لەنێو خەڵک و دڵسۆزو ڕێشاندەری خەڵک و زۆر دلۆڤان و میھرەبان لەگەڵ بڕواداراندا دەناسێنێ.

ھەروەھا مەدیحەبێژی ئەھلی بەیت (ع) لەو نەریتەدا دەستی کرد بە نەوحەی خوێندن و گێڕانەوەی بەسەرھات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی سەفەری ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ، ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویسی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) دووھەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانە.

سەرپەیڤ