تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 14:43 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی نەریتی گۆڕینەوەو پێشوازی کردن لە ٢٠ شەھیدی تازە دۆزراوەی بەرەڤانیی پیرۆز لە سنووری شەلەمچە

نەریتی گۆڕینەوەو پێشوازی کردن لە تەرمی پاکی ٢٠ شەھیدی تازە دۆزراوەی بەرەڤانیی پیرۆز لە سنووری شەلەمچەی سەربە پارێزگای خوزستان ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تەرمی پاکی بیست شەھیدی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری شەلەمچەی سەربە پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران گەییشتەوە خاکی نیشتیمانەکەیان.

تەرمی پاکی ئەم شەھیدانە ھی ئۆپراسیۆنەکانی بەدر، خەیبەر و وەلفەجری بەرایی لە سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزە کە لە ناوچەکانی فەککەو ڕۆژھەڵاتی دیجلە دۆزراونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەروەھا لە ڕەوتی ئەم گۆڕینەوەیەدا تەرمی ١١ عێراقیش ڕادەستی کاربەدەستانی عێراق کرا.

سەرپەیڤ