ڕێزنان لە ھەشت سیمای ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام لە کۆبوونەوەی «خەباتکارانی تاراوگە»
لە شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە»، لە ھەشت سیمای ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام ڕێز گیرا.
لە شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە» کە ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا بەرپا کرا ،لە ھەشت سیمای ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام ڕێز گیرا.
بنەماڵەی شەھید «عەلی لەندی» تازەلاوی خۆبەختکاری ئیزەیی، «سەلاح زەواوی» باڵوێزی فەلەستین لە ئێران، «ئیبراھیم دەیلەمی» باڵوێزی یەمەن لە ئێران، «سوھەیلا زەکزاکی» کچی ڕابەری شێعەکانی نەیجێریا، «لەیلا حەیدەر فەتحی» سیمای ئایینی و ھەڵسوڕاوی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا، باوکی شەھید«بوتاسلو» یەکەم شەھیدی سەر بە ئەرتەشی بەرگریکارانی گڵکۆ پیرۆزەکان ، بنەماڵەی شەھید «عەبباس دانشگەر» شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزگەکان لە پارێزگای سمنان و «ئەشفال ڕەحیمی» بەرنوێژی «ملبۆرن»ی ئوسترالیا ئەو ھەشت سیمایە بوون کە لەم ڕێ و ڕەسمەدا ڕێزیان لێ گیرا.
شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە» بە تەوەرەی کاریگەریی بەرخۆدان لە سەر ئاوا بوون و وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە تاراندا بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی دەوڵەتی و لەشکری و کۆمەڵێک لە میوانانی بیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو.