دەریادار ئێرانی: نەوتبەرەکانی ئێران بە پاسەوانیی ھێزی دەریایی ئەرتەش گەییشتنە لوبنان
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕۆییشتنی نەوتبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو لوبنان بە پاسەوانیی ھێزی دەریایی ئەرتەش مسۆگەر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگای بوشەھری باشووری ئێران وتیشی: کۆپاپۆڕی حەفتاوھەشتەمی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەواخی دوو پاپۆڕشکێن لە دەڤەری کەنداوی عەدەن و دەریای سوور جێگیرن و خەریکی پاسەوانی کردنن لەو ئاوگەڕو نەوتبەرانەی کە بەرەو ئاوەڕێی سوئیز دەڕۆن.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: زیاتر لە سەدی نەوەدی بازرگانیی ئێران لە ڕێگای دەریاوە ئەنجام دەگرێت و ھێزی دەریایی لە ئێستادا تاکە ھێزێکە کە واوەتر لە کەوشەنی وڵات چالاکی دەنوێنێ و توانیویەتی شوێن لە سەر دیپلۆماسیی دەریایی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی دابنێت.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەرکی گرینگی دابین کردنی ئاسایشتی گەورەڕێی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوورترین مەودای دەریاکان ھەر سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزەوە ھەتا ئێستا لە ئەستۆی ھێزی دەریایی بووەو ئەمە لە داھاتووش دا ھەروا بەردەوام دەبێت و ھیچ ھەڕەشەیەک لە ڕێگاو ئەرکێک کە لە سەر شانمانە نامانگێڕێتەوەو نەک ھەر پاشەکشەمان نەکردووە، بەڵکو بەرەوپێشتریش ڕۆییشتووین.