تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 10:36 Asia/Tehran
  • دیداری سەرلەشکر «باقری» لەگەڵ سەرکردەی سوپای پاکستان

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ سەرکردەی سوپای پاکستان دا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دووھەمین ڕۆژی گەشتە فەرمییەکەی بۆ پاکستان لەگەڵ ژنراڵ «قەمەر جاوید باجوا» سەرکردەی سوپای ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بەرلە دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی فەرمی، سەرلەشکر باقری» بە ئامادە بوون لە سەر ھێمای شەھیدان لە بنکەی سەرکردایەتیی سوپا، وێڕای ڕێزنان لە فیداکاری و گیان بەخت کردنەکانی ھێزە چەکدارەکانی پاکستان لە خەباتی دژی تیرۆریزم، تاجە گوڵینەیەکی پێشکەشی شەھیدان کرد.

دوای نەریتی پێشوازی کردن شاندە پایەبەرزەکەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی لەشکریی پاکستاندا دانوستانێکی فەرمییان دەست پێ کرد.

سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقری» و ژنراڵ «باجوا» تازەترین گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان، پەیوەندیی بەرگریکارانە، ئاڵوگۆڕی ناوچەیی لەوانە پرسی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد.

سەرپەیڤ