دیداری ئەمیر عەبدوڵڵاھییان گەڵ سەرۆکی تازەی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران
«حسەین ئەمر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی پێنج شەممە وێڕای ئامادە بوون لە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی بە سەرۆکی تازەی ئەم ڕێکخراوەیە کەوت و متمانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لەمەڕ دیاری کردنی دکتۆر «پەیمانی جبللی» بۆ ئەو پۆستەی پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرت ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بۆ پشتگری و ھاوڕێیەتی کردنی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وەدی ھاتنی بەرنامەکانی گۆڕان چێکەری ، بۆ دکتۆر «پەیمانی جبللی» لەو پۆستە تازەیەی دا ئاواتی سەرکەوتن و تەندروستیی خواست.
دکتۆر «جبللی»یش لە دیدارەکەدا وێڕای سوپاسبێژی کردن لە پیرۆزباییەو ڕوانگەو ھەڵوێستی ھاودڵانەی دەزگای دیپلۆماسیانەی ئێران، بەرنامە گۆڕان چێکەرەکانی خۆی لە بواری جۆربەجۆردا شی کردەوەو سوور بوونی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ یارمەتی دانی ھەمەلایەنەی سیاسەتیی دەرەوەیی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئامانجە بەرزەکانی حکومەت ڕاگەیاند.