زیاتر لە 3 ملیار دۆلار کاڵا لە سنووری باشماخەوە ترانزیت کراوە
چاوەدێری گومرکانی پارێزگەی کوردستان وتی: زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن و 470 هەزار دۆلار لە نیوەی یەکەمی ئەمسال لە سنووری نێودەوڵەتیی باشماخەوە ترانزیت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر خەلیل حەیدەری بە ئاماژە بە ئەوەی کە سنووری باشماخ تەنیا سنووری ترانزیتی پارێزگای کوردستانە، وتی: ڕێژەی ترانزیت لە ناوخۆوە، لە دەرەوە و بۆ دەرەوە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە گومرکی باشماخەوە ئەنجام دراوە یەک ملیۆن و 711 هەزار و 154 تۆن کاڵا بووە.
ناوبراو بڕی دۆلاریی ئەو ڕێژە کاڵایەی زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن و 470 هەزار دۆلار وەسف کرد و گوتی: ئەو ڕێژە ترانزیتە ئەنجام دراوە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 167 لەسەد و لە باری بڕی دۆلاریشەوە 157 لەسەد بەرز بووەتەوە.
حەیدەری وتیشی: کۆی هەناردە کردنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە یەک ملیۆن و 159 هەزار و 453 تۆن بووە کە بڕی دۆلاریی ئەو رێژە کاڵا هەناردە کراوە زیاتر لە 498 ملیۆن و 799 هەزار دۆلار بووە.