دەست پێ بوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەتی ئیسلامی لە تاران
سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەتی ئیسلامی، بە دروشمی «یەکگرتنی ئیسلامی ،ئاشتی و خۆبواردن لە ناکۆکی» دەستی پێ کرا.
سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەتی ئیسلامی، ئەمڕۆ سێ شەممە بە دروشمی «یەکگرتنی ئیسلامی ،ئاشتی و خۆبواردن لە ناکۆکی»و بە وتاردانی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دا دەستی پێ کرا.
ئەم کۆنفرانسە، پێنج ڕۆژەیەو لە بەر ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا، کۆمەڵێک میوان لە ئێران و ٢٩ وڵاتی دیکەی جیھانەوە بە شێوەی ئۆنلاین و ئامادەمەند تیای دا بەشداری دەکەن.
لە ئاھەنگی دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا جیا لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، زیاد نەخخالە سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین، غادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووسی عێراق، عەزیز حەسەنویچ موفتیی کۆرۆڤاسی، خەلیل ئەلحلیە یاریدەری نێونەتەوەیی حەماس، بوعەبدوڵڵا بو غوڵاموڵڵا سەرۆکی مەجلیسی ئەلجەزایەرو ژمارەیەکی دیکە لە بیرمەندانی جیھانی ئیسلام وتار پێشکەش دەکەن.
لە ئاھەنگەکەی ئەمڕۆ پەردە لە سەر کتێبی دامەزراوەی عەلامە شێخ تەسخیری ھەڵدەگیرێت.