تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 12:47 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزاکان: ئیستیکباری جیھانی ھەوڵ دەدات بە شەڕھەڵایساندن ئامادە بوونی لە ناوچەکەدا پاسا داتەوە

سکرتێری گشتیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان: ئیستیکباری جیھانی بەردەوام ھەوڵ دەدات بە شەڕھەڵایساندن و کوشت و بڕ ئامادە بوونی خۆی لە ناوچەکەدا پاسا داتەوەو خەریکی تاڵان و بڕۆی وڵاتانی ئیسلامی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» لە دەستپێکی سی و پێنجەمین کۆنفرانسی یەکگرتنی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی لەدایک بوونی ڕەسوڵی سەردار(ص) و ئیمامی سادق(ع) وتی: بە داخەوە ئەمڕۆکە لە جیھانی ئیسلام شایەتی شەڕو پێکدادان و خوێنڕشتنین، ھەر لە بەر ئەمەش ناوەڕۆکی سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامیمان کرد بە «یەکگرتنی ئیسلامی ،ئاشتی و خۆبواردن لە ناکۆکی و دووبەرەکی لە جیھانی ئیسلام».

وتیشی:ئیستیکباری جیھانی بەردەوام ھەوڵ دەدات بە شەڕھەڵایساندن و کوشت و بڕ ئامادە بوونی خۆی لە ناوچەکەدا پاسا داتەوەو خەریکی تاڵان و بڕۆی وڵاتانی ئیسلامی بێت.

سکرتێری گشتیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزاکان ھەروەھا تیشکی خستە سەر گرفت و پێکدادانەکانی جیھانی ئیسلام و وتیشی: بوونی ھێندێک لە زانایانی پێوەبەستراو کە بەستێنی بوونی ملھوڕان لە وڵاتانی ئیسلامی خۆش دەکەن و خەریکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمە ستەمکارەکانن، بوونی ناکۆکیی پەرەدار لە کەلام و بیروباوەڕو ئایینزاو نەزانی و خەیانەتی ھێندێک لە شوێنکەوتووانی ئایینزا ئیسلامییەکان کە برە بە توندوتیژی دەدەن، نەبوونی جەماوەر سالاریی ئایینی لە ھێندێک لە وڵاتان و بوونی ڕوانگەی ئەتنخوازی و ھۆزی و پەیڕەوی کردن لە دەمارگرژی، بوونی تاقم و لایەنە نەیارەکان لە وڵاتانی ئیسلامی و دڕدۆنگی بەرامبەر بە یەکتر لە ئاراستەی سەپاندنی بەرژەوەندیی حیزبی، لەو ھۆکارانی ھەل و مەرجی ئەمڕۆی جیھانی ئیسلامن.

سەرپەیڤ