جەختی ئێران لە سەر ئامادەکرانی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە بێ دەستوەردانی بیانی
ڕاوێژکاری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ئامادەکرانی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە بێ دەستوەردانی بیانی و لە ڕێگای دیالۆگی نیشتیمانییەوە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، «عەلی ئەسغەر خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ «گییەر پیترسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، سەبارەت بە کۆبوونەوەی شەشەمی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە کە لە ژێنێڤ دا خەریکە بەڕێوە دەچێت، ئیدارو وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا «پیترسۆن» وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئەم خولەی وتووێژەکان، وتی: وتووێژێکی باش لە نێوان نەیاران و دەوڵەتی سووریا ئەنجامی گرتووەو ھیوای ئەوە دەکرێت کە لەم وتووێژانەدا پێشکەوتن بەدی بکرێت.
ڕاوێژکاری باڵای وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای پێشوازی کردن لە دەرەنجامە ئەرێنییەکانی کۆبوونەوەی شەشەمی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا، لە سەر داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەوڵەکانی نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا پێی داگرت.
خاجی ھەروەھا ھەڵگیرانی بایکۆتی ملھوڕانەی سەر جەماوەری سووریای بە پێویست زانی و داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە لە ڕاکێشانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەو پێکھێنانی ئاسانکاری بۆ بنیاتنانەوەی ئەم ڵاە ھەوڵ بدات.