تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 21:52 Asia/Tehran
  • دیداری میوانانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە گەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵ دا

ھاوکات لەگەڵ جێژنی گەورەی لە دایک بوونی پێغەمبەری سەردار(ص) و ئیمامی سادق(ع)، سەرۆکانی ھەر سێ ھێزەکە، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی نیزام و میوانانی بەشدار لە سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی، بەیانیی ڕۆژی یەکسەممە ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵ لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی ئاسەوارەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەم دیدارە بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی خەباتی دژی کۆرۆناو لە حسەینیەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەرپا دەکرێت.

سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە بە دروشنی «یەکگرتنی ئیسلامی، ئاشتی خۆبواردن لە ناکۆکی و لێک دابڕان لە جیھانی ئیسلام» لە تاران دا دەستی پێ کراو. ئەم کۆنفرانسە پێنج ڕۆژەیە.

 

سەرپەیڤ