تشرینی یه‌که‌م 23, 2021 22:50 Asia/Tehran
  • ڤیزای ئێرانی تەنیا بە کەسانێک ئەدرێ کە ڤاکسینیان لێدرابێ

مەهدى شوشتەریی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "هەر کەسێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرنەگرتبێت ڤیزای ئێرانی پێنادرێت".

شووشتەری روونیشیکردووەتەوە "ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەکاتەوە بەپێی ڕێنمایی و پڕۆتۆکۆلی تەندروستی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی شەممە بەرواری ١ی ئابانی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی زایینی، تەواوی هاوڵاتیانی بیانی بۆ چوونە ناو ئێران لە گشت سنورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا (کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دوەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕی بێت) و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێریان پێ بێت".

راشیگەیاندووە: "بۆیە داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێر بخەنەڕوو".

سەرپەیڤ