سنوورەکانی ئێران لە رووی گەشتیاران کرانەوە
تشرینی یهکهم 24, 2021 19:15 Asia/Tehran
جێگری رێکخراوی گەشتیاریی ئێران رایگەیاند سنوورەکانی ئێران لە رووی گەشتیارانی بیانی کراونەوە .
عەلی ئەسغەر شالبافیان گوتی : بە گەیشتنی بەرەبەرەی رۆژانی دوای کۆرۆنا ، ھەوڵی بەرفراوانمان بۆ رۆنەقی ھەمدیسانی پیشە سازیی گەشتیاریی دەستپێکردووە .
شالبافیان گوتیشی : بنکەی نیشتمانیی کۆرۆنا بەپێی بارودۆخی نوێی وڵات ، دوای تێپەڕین لە شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا و زیادبوونی لێدانی ڤاکسین لە وڵات ، رەزامەندیی خۆی لە گەڵ کرانەوەی سنوورەکانی وڵات لە رووی گەشتیارانی بیانی دەرکرد .
وتیشی : ھاتنی گەشتیاران بۆ ئێران بەستراوەتە بە رەچاو کردنی تێکڕای تێبینیە تەندروستیەکان لە لایەن گەشتیاران و میوانداران .