تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 08:44 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان

«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێ و ڕەسمی ناسێندرانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە لە شوێنی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەنجامی گرت.

لە ڕێ و ڕەسمەکەدا کە بە ئامادە بوونی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بەرپا کرا،«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.

بەرلە «کازمیی قومی»، «موحەممەد ئیبراھیم تاسیریان» ئەم پۆستەی بە ئەستۆ بوو.

ھەروەھا بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە کۆنفرانسێک بە تەوەرەی باسی ئەفغانستانەوە لە تاراندا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ