ناسێندرانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401934-ناسێندرانی_نوێنەری_تایبەتیی_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_کاروباری_ئەفغانستان
«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 05:14 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان

«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێ و ڕەسمی ناسێندرانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە لە شوێنی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەنجامی گرت.

لە ڕێ و ڕەسمەکەدا کە بە ئامادە بوونی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بەرپا کرا،«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.

بەرلە «کازمیی قومی»، «موحەممەد ئیبراھیم تاسیریان» ئەم پۆستەی بە ئەستۆ بوو.

ھەروەھا بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە کۆنفرانسێک بە تەوەرەی باسی ئەفغانستانەوە لە تاراندا بەڕێوە بچێت.