تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 21:49 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی ھێرشی سایبێری بۆ سەر سیستێمی سووتەمەنی لە بەنزینخانەکانی ئێران

سەرچاوەکانی نزیک لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران،ھێرشی سایبێری بۆ سەر سیستێمی سووتەمەنی لە بەنزینخانەکانی ئەم وڵاتەی پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرچاوەکانی نزیک لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایانگەیاند: ئەو تەگەرەیەی وا ڕۆژی سێ شەممە لە ڕەوتی کاری سیستێمی سووتەمەنی لە بەنزینخانەکانی وڵات سەری ھەڵداوەو چەند کاژێرێکە گرفتی بۆ کاری سووتەمەنی تێکردنی ترۆمبیلەکان دروست کردووە، لە ڕاستی دا سەرچاوەکەی ھێرشێکی سایبێری بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کارناسانی تەکنیکی خەریکی چارەسەریی گرفتەکەن و بەم زووانە سووتەمەنی تێکردن لە بەنزینحانەکان ئاسایی دەبێتەوە.

«جەلیل سالاری» بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاڵاوتن و بڵاوکردنەوەی بەرھەمە نەوتییەکانیش ڕایگەیاندووە، ھێندێک لە بەنزینخانەکان شێوازی سووتەمەنی تێکردنیان کردووە بە ئافلایم ھەتا کاری سووتەمەنی تێکردن پەکی نەکەوێت. ئەگینا ھیچ گرفتێک لە بارەی کەم بوونی سوتەمەنییەوە لە ئارادا نییە.

لە ئێستادا لەمەڕ وردیاتی ئەم ھێرشە سایبێرییەو سەرچاوەکەی لێکۆڵینەوە دەکرێت و زانیاریی پێویست لە کاتی بە ئەنجام گەییشتن بڵاو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ