تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: قۆناغێکی تازە لە پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان دەستی پێ کراوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «سیراجەددین میھرەددین» وەزیری دەرەوەی تاجیکستان لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەردووک وڵات و نەتەوەکە خاڵی ھاوبەشی مێژوویی، ئایینی و ڕۆشنبیریی قوڵیان پێکەوە ھەیە، وتیشی: دەبێ لەم بارستاییانە بۆز پتەوکردنەوەو ھێزمەند کردنی پەیوەندی و ھاوکاریی نزیکترو بەربڵاونر کەڵک وەربگیردرێت.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم دیدارەدا ئاماژەی کردەد سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ تاجیکستان و وتی: لە سەردانەکەی ئەم دواییەی، وەرزێکی تازە لە پەیوەندیی دوو لایەنە دەستی پێ کرا کە دەبێ لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە بقۆزرێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ھاوکاریی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە تایبەت ئێران و تاجیکستان لەمەڕ پێکھێنانی سەقام و ئاشتی لەو وڵاتە، وتیشی: بە دووی دامەزرانی دەوڵەتێکی گشتداگرین بە ھەموو ھۆزو باڵە سیاسییەکانەوە لە ئەفغانستاندا.

وتیشی: دەبێ دەوڵەتێکی گشتداگر لە ئەفغانستاندا ھەبێت ھەتا بتوانێ ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەستەبەر کات و کۆتایی بە شەڕو خوێنڕشتن و راکوژی بھێنێ.

وەزیری دەرەوەی تاجیکستانیش لە دیدارەکەدا سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەییسی بۆ وڵاتەکەی بە دەستپێکی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات زانی و وتیشی: سوورین لە سەر ئنەوەی کە ئاستی پەیوەندی و ھاوکاری لەگەڵ تاران ھەرچی زیاتر بەرز کەینەوەو ڕێککەوتنەکان ببەینە واری جێبەجێ کردەوە.

وەزیری دەرەوەی تاجیکستان شەوی ڕابردوو بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاراندا بەڕێوە دەچێت ، گەییشتە ئێران.

سەرپەیڤ