تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەڕێوە چوو

دووھەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە میوانداریی تاران لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەو بە بەشداریی یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وڵاتانی ئێران، چین، پاکستان، تورکمەنستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستانن. ڕووسیاش لە خولی یەکەمی ئەم کۆبوونەوانەدا کە بە میوانداریی پاکستان بەرپا کرا، داوای بەشداریی لە دانیشتنەکانی کرد کە لەگەڵ ڕەزامەندیی ئەندامان دا بەرەوڕوو بووەوە.

لەم دانیشتنەدا وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا بە شێوەی ئۆنلاین وتاریان پێشکەش کرد. نوێنەری تایبەتیی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان و باڵوێزی ڕووسیا لە تارانیش بەشداری دانیشتنەکە بوون.

«موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وتاردەری یەکەمی ڕێ و ڕەسمەکە بوو و پاشانیش پەیامی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئاراستەکرا.

دەیان پەیامنێری نێوخۆیی و دەرەوەییش ھەواڵی کۆبوونەوەکەیان کە بە دەستپێشخەریی تاران بەرپا کرا، بڵاو کردەوە.

سەرپەیڤ