تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: بەھیواین بە ھاودەنگی پەیامێکی ھاوبەش بۆ کۆمەڵگای جیھانی بنێرین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بەھیواین بتوانین لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان بە ھاودەنگی پەیامێکی ھاوبەش بۆ کۆمەڵگای جیھانی و وڵاتانی ناوچەکەو ھەروەھا بۆ نێوخۆی ئەفغانستانیش بنێرین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووھەمین کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان بە دەربڕینی ئەمەی کە داکۆکی لە پێکھاتنی دەوڵەتی گشتداگر لە ئەفغانستان دەکەین،پێی داگرت: بەرپرسایەتیی ئاسایشتی شارومەندانی ئەفغانی و سنورەکان لە پلەی یەکەم دا لە ئەستۆی دراوسێکان و لە پلەی دووھەم دا لە ئەستۆی کۆڕی سەرپەرشتیاری ئێستای کابۆلەو ھەمووان دەبێ بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەی ئێۆستای یارمەتیی ئەفغانستان بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: دەرباز بوون لە قەیرانی ئەم دواییە لە ئەفغانستاندا پێویستی بە یەکگرتنی نێوخۆیی، بەکارھێنانی تەواوی بارستاییەکان و بەھرەوەرگرتن لە تواناییە باڵاکانی وڵاتی ئەفغانستانە. لەو باوەڕەداین کە لە قۆناغی یەکەم دا تەواوی دراوسێکان و ھاوتەریب کۆمەڵگای جیھانی سەرنجێکی تایبەتی بە ڕەوشتی سیاسی و مرۆڤی، پەرەسەندنی تیرۆریزم، قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان، ڕەچاو کردنی مافی مرۆڤو ئافرەتان لە ھەل و مەرجی ئێستای ئەفغانستان بدەن.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: زۆرێک لە گرفتەکانی ئەفغانستان ڕیشەی لە دەستوەردانە دەرەوەییەکان دایەو ئەمریکا دەبێ بە دەنگی بەرز بەرپرسایەتیی خۆی لە ھەمبەر ئەو کارەساتانەی وا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو بەسەر ئەفغانستانی ھێناوە، قەبوڵ بکات.

سەرپەیڤ